لە بۆقدا سەركەوتوو بووە.. توێژینەوەیەك تاوتوێی سەرلەنوێ گەشەكردنەوەی پەلەكانی ‏مرۆڤ دەكات

تێكەڵەی دەرمان و پێكهاتەی زیندەیی هۆكاربووە بۆ گەشەكردنی پەلەكان

لە نوێترین هەوڵی زانستیدا، زانایان سەركەوتووبوون لە سەرلەنوێ گەشەپێدانی پەلەكانی ‏بۆق، ئەمەش بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەك بۆ هاندانی “پەلەكانی مرۆڤ لەسەر گەشە”.‏

بەپێی توێژینەوەیەك كە گۆڤاری (ساینس ئەدڤانس)ی زانستی بڵاویكردووەتەوە، زانایان ‏تێكەڵەیەك لە (دەرمان) و (پێكهاتەی زیندەیی) لەنێو تاقیگەدا بەكارهێناوە، كە بووەتە هۆی ‏‏”سەرلەنوێ گەشەكردنی قاچەكانی بۆق”.‏

زانایان پێیانوایە تا ساڵی 2050 نزیكەی 3.6 ملیۆن ئەمریكی بەدەست لەدەستدانی یەكێك ‏لە پەلەكانیانەوە بناڵێنن، لەكاتێكدا تائێستا بواری پزیشكی دەستەوەستانە لەبەردەم ‏نوێكردنەوەی پەلەكانی مرۆڤ، بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی تۆڕی (ئێن بی سی نیوز) ‏بڵاویكردووەتەوە.‏

توێژینەوەكە ئاماژە بەوەدەكات كە ئاسانكاری كراوە بۆ سەرلەنوێ گەشەكردنی قاچەكانی ‏بۆق لەڕێی تێكەڵەیەك لە، “پێنج دەرمان، هەروەها وزەی زیندەیی كە دەكرێت بەشی ‏داپۆشینەكەی دروستكراوبێت لە سلیكۆن كە بە (بایۆ دۆم) ناودەبرێت”.‏

ئەم تێكەڵانە توانای ئەوەیان بە بۆق بەخشی “كۆلاجین بەرهەم بهێنێت، كە بەشداردەبێت لە ‏گەشەپێدانی چالاكی و هاندانی ڕیشاڵە دەمارییەكان و گەشەكردنی ماسولكەكان و ‏سنووردانان بۆ هەوكردن”.‏
‏ ‏
مایكل لیڤین، یەكێك لەو زانایانەی توێژینەوەكەیان ئەنجامداوە ئاشكرایكرد، ئەو ئەنجامەی ‏پێی گەیشتوون بەهۆی بەكارهێنانی ژمارەیەك دەرمانەوە بووە لە تاقیكردنەوەی یەكەمدا، ‏پێشبینی بەدەستهێنانی ئەنجامی باشتریشی كرد لە تاقیكردنەوەكانی دواتردا.‏

وتیشی، “خانەكان دەزانن چۆن سەرجەم ئەندامەكانی جەستەت دروست بكەن، ئەوەیان ‏یەكجار لەكاتی گەشەی سەرەتایی (كاتی دروستبوون) ئەنجامداوە، ئەوەی پێویستمانە ‏ئاشكراكردنی ئەو هاندەرانەیە كە وا لە خانەكان دەكات ئەوە جێبەجێ بكات كە دەمانەوێت ‏بیكات”.‏

بەپێی وتەی ئەو، ئەم تەكنەلۆژیایە تەنها پەیوەندیدار نییە بە پەلەكانەوە، بەڵكو ڕێگایەكە ‏بۆ تێڕوانین لە سەرجەم جۆرەكانی ئەندامانی جەستە و توانای نوێكردنەوەیان.‏

لە تاقیكردنەوەكەدا بۆقی ئەفریقی بەكارهێنراوە، پاش لێكردنەوەی تەنها قاچەكانی دواوەی ‏و دواتر چارەسەركردنی بە تێكەڵەی دەرمان و “بایۆ دۆم”، جارێكی دیكە قاچی گەشەی ‏كردووە و دوای 18 مانگ جارێكی دیكە بەوپەڕی وزەی خۆیەوە كاری پێكرد.‏

توێژینەوەكە ئەوەشی ڕوونكردەوە كە پەلە نوێیەكان هەریەك لە (ئێسك، ماسولكە و دەمارە ‏خانە)ی هەبووە، ئەمەش ڕێگەی بە بۆقەكان داوە بەشێوەیەكی سروشتی بەكاریبهێنێت بۆ ‏وەستان یان مەلەكردن.‏

بابەتی پێشتر

ئەنجامدەری هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی بەغداد دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

لە ووهان ڤایرۆسێكی دیكە سەریهەڵدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share