بڕیارەکەی دادگای ئەرژەنتین بۆ دەستگیرکردنی بەرپرسێکی سوپای پاسداران جێبەجێ نەکرا

وتەبێژی حکومەتی ئەرجەنتین ڕایگەیاند، کاتێک موحسین ڕەزایی سەردانی وڵاتی ‏‏”نیکاراگوا”ی کرد، دەبوو دەستگیربکرایە، ئەوە بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگای ‏ئەرجەنتین بۆ دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسەی سوپای پاسداران لە ساڵی 2006دا.‏

ساڵی 1994 ناوەندی کۆبوونەوەی جوولەكەكەكان لە وڵاتی ئەرجەنتین بە تەقینەوەیەک ‏کرایە ئامانج، لە ڕووداوەکەدا 85 کەس کوژران، دواتر ئاشکرابوو، کە لەلایەن گروپێکی ‏سەر بە ئێرانەوە تەقینەوەکە ئەنجامدراوە و موحسین ڕەزایی یەکێک بووە لە پلاندانەرانی ‏ئەو ڕووداوە.‏

دوای لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە، دادگای ئەرجەنتین چەندین بەرپرسی سوپای پاسدارانی ‏وەک بەرپرسیاری ڕووداوەکە دەستنیشانکرد و بڕیاری دەستگیرکردنەکەشی ڕادەستی ‏پۆلیسی ئینتەرپول کردووە، موحسین ڕەزایی-ش کە ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێرانە یەکێکە لەو کەسە دەستنیشانکراوانە.‏

وتەبێژی حکومەتی ئەرجەنتین لە تویتێکدا ڕەخنەی لە بەرپرسان و سیاسەتی وڵاتەکەشی ‏گرت، بەوەی کاتێک موحسین ڕەزایی سەردانی “نیکاراگوا”ی کرد، باڵیۆزی ئەرجەنتین ‏لە ڕێوڕەسمە سیاسییەکەدا لەگەڵ ڕەزایی بەشداریکردووە، لە کاتێکدا پۆلیسی ئینتەرپول ‏دەبوو ڕەزایی دەستگیربکردایە.‏

ئێران هەوڵدەدات بە نزیکبوونەوە لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین هەژموونی خۆی لە نزیک ‏ئەمریکا بەهێزبکات، هەژموونی ئێران لە وڵاتانی ڤێنزوێلا و نیکاراگوا و نزیک نۆکەندی ‏پەنەما مەترسییەکە ڕەنگە ئەمریکاش بە هەستیارییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکات.‏

بابەتی پێشتر

تانکەرێکی سووتەمەنی گڕیگرت

بابەتی دواتر

ناكۆكی دەكەوێتە نێوان ئەمریكا و ئۆكرانیاوە و كیێڤ پێیوایە واشنتن بەكاریدەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share