خانمێكی ناسراوی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە ئاشکرا مافی پاراستنی ئاژەڵان پێشێل دەکات

خانمێكی ناسراوی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە هەرێمی کوردستان، بەبێ گوێدانە بنەماکانی ‏مافی پاراستنی ئاژەڵ، بە ئاشکرا فرۆشیار بۆ پێستی ئاژەڵان دەدۆزێتەوە.‏

ئەو خانمە ناسراوەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەژێر ناوی براندی “کوین میریان” بە ئاشکرا ‏پێستی ڕێوی بە هەموو ئەندامانی جەستەیەوە دەفرۆشێت و ڕیكلامی بۆ دەكات.‏

بەپێی نووسینێك كە براندەكە و خانمەكە لە تۆڕی كۆمەلایەتیی ئینستگرام دایانناوە، ئاماژە ‏بەوە دەكەن، ئەو “جوانکاری”یە، كە شاڵێكی سەرشانی ژنانە، لێرە دروست دەکرێت و ‏ناوی ئەو زەرەنگەرەشی نووسیوە، کە پێست و ئەندامانی جەستەی ڕێوییەکەی بە زێڕ ‏ڕووپۆشکردووە.‏

لە ئێستادا لە جیهاندا بە فشاری ڕێکخراوەکانی مافی ئاژەڵ و پاراستنی جۆرەکان، ‏فرۆشتنی پێست و ئەندامانی ئاژەڵ قەدەغەیە، ئەگەرچی ساڵانە قازانجی بەکارهێنانی ‏ئەندامانی جەستە و پێست و فەرووی ئاژەڵان بۆ کاری ڕازاندنەوەی خانمان ملیۆنان ‏دۆلارە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بیانبەن بۆ سلێمانی با مافەکانیان پارێزراوبێت
پارێزەرانی زیندانییانی بادینان داوای گواستنەوەیان دەکەن

تیمی پارێزەرانی زیندانییانی بادینان داوادەکەن مانگترن بشکێنن، لەگەڵ ئەوەشدا داوای گواستنەوەی زیندانییەکان دەکان بۆ چاکسازیی سلێمانی، ئاماژەیان بەوەکردووە…
زیاتر ببینە

باسم عەوادی: دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم كاری لە پێشینەی حكومەتی عێراقە

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی مووچەی هەرێمی كوردستان سەقامگیریی دروستدەكات و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمیش كاری لە پێشینەی…
Total
0
Share