پلاسخارت لە كەركوك: هەڵبژاردنی داهاتوو گرنگ دەبێت

جینین پلاسخارت

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنی بڕیاردراوی داهاتوو گرنگ دەبێت بۆ عێراق و عێراقییەكان.

جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی تشرینی دووەم لە كەركوك وتی، هەڵبژاردنی پێشوەختەی ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو گرنگ دەبێت لە مێژووی عێراقدا.

پلاسخارت لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ڕاكان جبوری، پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت وتیشی، “جەختمان كردەوە لەسەر پێویستی فەراهەمكردنی دۆخێكی سەقامگیر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە”.

دەربارەی كۆبوونەوەكەشی لەگەڵ جبوری ئەوەی خستەڕوو كە چەندین پرسی پەیوەندیدار بە پارێزگاكەیان تاوتوێكردووە.

دەربارەی ئاوارەبووانیش نوێنەرەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان وتی، عێراق پێویستی بە ڕێوشوێنی دروستە لەپێناو داخستنی خێوەتگای ئاوارەبووان و گەڕانەوەیان بۆ ناوچە ئازادكراوەكانیان.

بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق 6ی حوزەیرانی داهاتووی دیاریكردووە.

سەرەتای ئەم مانگەش ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی پەسەندكرد و بەپێی ناوەرۆكەكەی هەڵبژاردنی داهاتوو بەشێوەی فرە بازنەیی بەڕێوەدەچێت.

پێنجشەممەی ڕابردووش هەموارەكە لەلایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆمارەوە پەسەندكرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غالب محەمەد: وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی داوە مووچەی ئەمساڵ مسۆگەرە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، قسەی نوێی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی چارەنووسی مووچەوە، ئاشكرادەکات. غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share