کەشناسی: سبەینێ بەفر لە سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە و بارانیش لە هەولێر دەبارێت ‏

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی ‏پێشبینییەکان لە سبەینێوە بارانبارین و بەفر دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە. ‏

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ‏ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە پاشنیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور. ‏

بەپێی پێشبینییەكان، پینجشەممە ئاسمان دەبێت بە هەوری تەواو، سەرەتا لەناوچە ‏شاخاوییەکان باران و بەفر دەبارێت و دواتر بەفربارین لەناو ناوەندی شارەکانی سلێمانی، ‏دهۆک و هەڵەبجە دەستپێدەکات.‏

لە هەولێر بەفربارین ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە و لەناوەندی شار باران دەبارێت، لە ‏کەرکوکیش لەکاتەکانی ئێوارەی سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکات. ‏

بەپێی ڕاگەیەندراوی کەشناسی، ئەو شەپۆلی بەفر و بارانبارینە لە سبەینێ پێنجشەممەوە ‏دەستپێدەکات و دوای نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی کۆتاییدێت.‏

بابەتی پێشتر

چێوەی هەماهەنگی بۆ یەكەمجار باسی ئەگەری بایكۆت دەكات

بابەتی دواتر

كازمی لە دۆخی سەرسنووری نێوان عێراق - سوریا دەكۆڵێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەنزین گرانتربوو

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، لەئەمشەوەوە سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لە بەنزینخانەكانی سلێمانی 50 دیناری…
Total
0
Share