ئەنجومەنی پارێزگا: كەمتر لە نیوەی پێویستی غاز دەگاتە سلێمانی‏

سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باس لە کێشەکانی ‏غاز دەکات لە پارێزگای سلێمانی و هۆکارەکەی بۆ کەمی ئەو بڕە دەگەڕێنێتەوە کە دەگاتە ‏پارێزگاکە کە کەمترە لە نیوەی بڕی پێویست.‏

لە ڕاگەیەندراوێکدا عەلی کەریم سەرۆکی لیژنەی وزەی ئەنجومەنی پارێزگا دەڵێت، لە ‏لیژنەی پیشەسازی و وزە بەدواداچوونیان بۆ کێشەی غاز و نەوتی سپی کردووە، ئەو ‏زانیارییانەی پێیانگەیشتووە، هۆكاری كەمی غاز بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، سلێمانی ڕۆژانە ‏پێویستی بە 500 تۆن غاز هەیە لەکاتێکدا تەنها 230 تۆن غاز دەگاتە پارێزگاکە.‏

لەبارەی نەوتی سپیشەوە، حكومەت و وەزاەرتی سامانە سروشتییەكان بە بێبەڵێن ‏وەسفدەكات، بەوەی بڕێكی كەم نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشكراوە.‏

ڕوونکردنەوەی سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە:‏

یەکەم – گرفتی کەمی غازی ماڵان، ئەو ڕێژەیەی دابینکراوە بۆ سنوورەکە کەمە و ‏لەئاستی پێداویستیی هاوڵاتییاندا نییە، ڕێژەکەش ڕۆژانە بریتیە لە 12 بارهەڵگر غاز، کە ‏بۆ هەر بارهەڵگرێک نزیکەی 20 تۆن غاز دەبێت و بە گشتی ڕۆژانە نزیکەی 230 تۆن ‏دەبێت، ئەمەش لە کاتێکدایە پێداویستیی سنوورەکە بە گشتی نزیکەی 500 تۆن دەبێت.‏

بەنووسراو داوامان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کردووە ڕێژەکە زیادبکەن و ‏پێداویستیی هاوڵاتییان دابینبکەن .‏

بەنووسراو یەکە ئیدارییەکانی سنوورەکە ئاگاداردەکەینەوە چاودێریی تووندی کارگەکان و ‏وەکیلەکانی غاز بکەن و ڕێگە بگرن لە قۆرخکردنی ئەو بڕەی دەگات، تاوەكو بگات ‏بەدەستی هاوڵاتییان.‏

دووەم ٓـ سەبارەت بە دابەشکردنی نەوتی سپی، ئەمساڵ بڕیاربوو وەزارەتی سامانە ‏سروشتییەکان بۆ هەرماڵێک بەرمیلێک نەوت دابینبکات، بەڵام ئەو بەڵێن و بڕیارە ‏جێبەجێنەکراوە و تاکو ئێستا ڕێژەیەکی زۆرکەم نێردراوە بۆ چەند ناوچەیەک، لە ئێستادا ‏ڕێژەیەکی دیکەی نەوتی سپی دابەشدەکرێت، نرخەکەی بۆ هەربەرمیلێک بڕی (90 ‏هەزار دینارە) و ئەمەش بارگرانییە لەسەر هاوڵاتییان .‏

بابەتی پێشتر

یونسێف: بەهۆی ئاڵۆزییەکانی حەسەكە سەدان منداڵ ژیانیان لە مەترسیدایە

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگی بۆ یەكەمجار باسی ئەگەری بایكۆت دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار جێگیرە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنی بە جێگیری ماوەتەوە.…
زیاتر ببینە

لە هەولێر ئەمبۆڵانسێک ڕفێندرا

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمبۆڵانسێکی فەرمانگەی تەندروستی لە لایەن شۆفێرێکی پێشووتری فەرمانگەوە ڕفێندراوە و پاش ماوەیەکیش توانراوە بیدۆزنەوە و…
Total
0
Share