کۆمسیۆن داوای خەرجکردنی پارەی کارمەندەکانی لە دارایی عێراق دەکات

کۆمسیۆنی عێراق داوای خەرجکردنی پارەی کارمەندەکانی سەر سندووقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە دارایی عێراق دەکات.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە نووسراوێکدا کە دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، داوا لە حکومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکات پارەی کارمەندەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان خەرجبکات.

لەو نووسراوەدا کە عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کردووە، داوای لێدەکات وەزارەتی دارایی رابسپێرێت بە زووترین کات پارەی کارمەندەکانی بۆ ئەو هەڵبژاردنە خەرجبکات.

بەپێی نووسراوەکە، کۆمسیۆنی عێراق لە 28ی ئابی 2024ەوە، سەرجەم زانیارییەکانی پەیوەست بە پارەی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدانی بۆ وەزارەتی دارایی ناردووە، بەڵام ئەو وەزارەتە پارەکەی خەرجنەکردووە کە بڕەکەی لەنێوان 50 هەزار بۆ 350 هەزار دیناردایە بۆ هەر کارمەندێک.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە رۆژی 18ی کانوونی یەکەمی 2023، بە بەشداریی 300 هەزار کارمەندی سەر سندووقی دەنگدان بەڕێوەچوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی لێکۆڵینەوە لەبارەی پێدانی بەرتیل بە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران پێکدەهێنرێت

لەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی پێشنیارکردنی بەرتیل بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بە مەبەستی دەنگدان بە کاندیدێکی دیاریکراوی سەرۆکی ئەنجومەنەکە لیژنەیەکی…
زیاتر ببینە

ژووری بازرگانیی سلێمانی: هیچ بڕیارێک بۆ راگرتنی جوڵەی بازرگانی لەلایەن ئێرانەوە نەدراوە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێک بۆ راگرتنی جوڵەی بازرگانی لەلایەن ئێرانەوە نەدراوە. نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری…
Total
0
Share