لە جیهاندا هەوڵەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی پاشەكشەیان كردووە

زۆرینەی وڵاتان هیچ بەرەوپێشچوونێكیان بەدینەهێناوە بۆ كەمكردنەوەی ئاستی گەندەڵی ‏بەدرێژایی دەیەی ڕابردوو، بەدەنگەوەچوونی دەسەڵاتداران بۆ پەتای كۆرۆنا لە زۆرێك لە ‏ناوچەكاندا كاریگەریی لەسەر لێپێچینەوە كردووە، ئەمە بەپێی ڕاپۆرتێك كە بڕیارە ئەمڕۆ ‏لەلایەن ڕێكخراوی ڕیشەكێشكردنی دەستكەوتی ناشەرعییەوە دەربچێت.‏

بەپێی پێنوێنییەكانی تایبەت بە گەندەڵی لە ساڵی 2021دا، كە لەلایەن ڕێكخراوی ‏شەفافیەتی نێودەوڵەتی دەرچووە و ئاستی گەندەڵی لەنێو كەرتی گشتی بەپێی هەڵسەنگاندنی ‏شارەزایان و خاوەن كاران دەپێوێت، “پێشێلكردنی ماف و ڕێنمایی و هاوسەنگییەكان ڕوو ‏لە زیادبوونە، نەك تەنها لەو وڵاتانەی بەدەست گەندەڵیی ڕێكخراو و دامەزراوەی لاوازەوە ‏دەناڵێنێن، بەڵكو لەوانەشدا كە دیموكراسییەتی بەربڵاویان هەیە”.‏

لە پرسەكانی دیكەی ساڵی ڕابردوو، ڕاپۆرتەكە ئاماژە بە بەكارهێنانی بەرنامەی پیگاسۆس ‏دەكات، كە گرێدراوە بە سیخوڕیكردن لەسەر چالاكوانانی مافەكانی مرۆڤ، ‏ڕۆژنامەنووس و كەسانی سیاسی لە سەرجەم ناوچەكانی جیهان.‏
‏ ‏
دەشڵێت، “پەتاكە (مەبەستی كۆرۆنایە) لە زۆرێك لە وڵاتاندا وەك بیانوویەك بەكارهێنرا بۆ ‏كەمكردنەوەی ئازادییە بنەڕەتییەكان و خۆوەلانان لە ڕێوشوێن و هاوسەنگییە گرنگەكان”.‏

ڕێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی دەڵێت، لە ئەوروپای ڕۆژئاوا، ئەو ناوچەیەی باشترین ‏ئەنجامی بەشێوەیەكی گشتی تۆماركردووە، پەتاكە بیانووی بەدەستەوەداوە بۆ ‏‏”پاشەكشەكردن لە هەوڵەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، بەهۆی پشتگوێخستنی ‏ڕێوشوێنەكانی لێپرسینەوە و شەفافیەت و تەنانەت پاشەكشەكردن تیایدا”.‏

ئاماژەشدەدات، لەهەندێك وڵاتی ئاسیا، “كۆڤید-19 بەكارهێنراوە وەك بیانوویەك بۆ ‏سەركوتكردنی ناڕەزایەتییەكان”، تیشكیش دەخاتەسەر زیادبوونی چاودێری بەسەر ‏پەیوەندییەكان لە هەندێك وڵات و ڕێچكەی سەركوتكارانە لە هەندێك وڵاتی دیكە.‏

ڕاپۆرتەكە وڵاتان بەسەر پێوەرێكدا دابەشدەكات، لە (سفر)ــەوە “زۆرترین گەندەڵی”، بۆ ‏‏100 “زۆرترین دەستپاكی”.‏

تیایدا دانیمارك، نیوزلەندا و فینلەندا لە ڕیزبەندیی یەكەمدان بە 88 خاڵ بۆ هەر یەكێكیان، ‏لەو ئاستەدا دوو دەوڵەت نەگۆڕاون، لەكاتێكدا فینلەندا سێ خاڵی زیادكردووە. ‏
نەرویج، سینگاپور، سوید، سویسرا، هۆڵەندا، لۆكسمبۆرگ و ئەڵمانیا لە دە یەكەمەكاندان، ‏هەروەك شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا لە پێگەی یانزەیەمدایە بە 78 خاڵ.‏

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: 2.8 ملیۆن ئاوارەی سوریا لەدۆخێکی مەترسیداردان

بابەتی دواتر

مێتا خێراترین كۆمپیوتەر بۆ كۆمپانیاكانی زیرەكیی دەستكرد و "مێتاڤێرس" ‏بەرهەمدەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share