مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرپرسە سیاسی و سەربازییەكانی ئیمارات كۆدەبێتەوە

نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ سێشەممە ‏مەسرور بارزانی سەردانی ئیمارات دەکات و لەگەڵ جێگری فەرماندەی باڵای هێزە ‏چەکدارەکانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.‏

لەو سەردانەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال ‏نهەیان، جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان و شێخ عەبدوڵڵا ‏بن زاید ئال نهەیان، وەزیری دەرەوە و گەورە بەرپرسانی دیکەی ئیمارات کۆدەبێتەوە.‏

بەپێی زانیارییەکانی نووسینگەی سەرۆکی حکومەت، لە دیداری مەسرور بارزانی و ‏بەرپرسانی باڵای ئیماراتدا، گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ‏ناوچەکە و دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لە ‏ئیمارات و پتەوکردنی میکانیزمەکانی هەماهەنگیی و هاریکاری لە بوارە ‏جۆراوجۆرەکاندا دەکرێت.‏

سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ ئیماراتی یەکگرتوو، دوای دوو هێرشی حوسییەکانی ‏یەمەن دێت بۆسەر ئەو وڵاتە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی کۆشکی سپی: هەموو ئامانجە سەربازییەكانمان لە ئـ.ـێران بەدەستهێنا

وتەبێژی کۆشکی سپی، ڕایگەیاند، هەموو ئامانجە سەربازییەكانمان لە ئـ.ـێران بەدەستهێنا. کارۆلین لێڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، ڕایگەیاند، ئاگربەست بە…
زیاتر ببینە

سیستمەكە دیموكراسیی ڕۆژئاوایی نابێت.. مەلا بەرادەر گفتوگۆکانی بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستپێکرد

ئاژانسی فرانس پرێس ئاشکرایکرد، مەلا عەبدولغەنی بەرادەر سەرۆکی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی تاڵیبان، گەیشتە کابولی پایتەختی ئەفغانستان بۆ دەستپێکردنی…
Total
0
Share