گواردیۆلا و هۆڵەندا، چۆن ئەوە ڕوودەدات؟

فیدراسیۆنی تۆپی پێی هۆڵەندا بیر لەوەدەکاتەوە، گرێبەست لەگەڵ پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی واژووبکات.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی هۆڵەندا پلانی داڕشتووە لە داهاتوودا و دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستی نێوان گواردیۆلا و مانچستەر سیتی، بۆندێک پێشکەشی ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە بکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، گرێبەستی سیتی و گواردیۆلا بۆ دوو وەرز تاوەکو هاوینی 2023 نوێکراوەتەوە، لەدوای ئەو وادەیە بەرپرسانی فیدراسیۆنی هۆڵەندا چانسی ئەوە دەخەنە بەردەم ڕاهێنەرەکە، لەگەڵ پێکهاتەی ئاشەهەواییەکان فەلسەفەی یاریکردنی “یاریی گشتگیر – الکرة الشاملة” برەوپێبدات.

لەئێستادا لویس ڤان خال، ڕاهێنەری هۆڵەندیی ناودار پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردە پرتەقاڵییەکەی لەئەستۆ گرتووە، تاوەکو دوای مۆندیالی 2022 لە پێگەکەیدا بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان پله‌ی یه‌که‌می گرته‌وه‌ و چاوه‌ڕوانی ڕیاڵ مه‌دریده‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ئینته‌ر میلان و ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام بردنه‌وه‌یان…
Total
0
Share