چەندین کەس لە سوید تاوانی کوشتنیان ئەنجامداوە و هەڵاتوون بۆ عێراق

وێنە: Andrey Pokumeiko/AP

داواکاری گشتیی سوید ئاشکرایکردووە، چەندین کەسی عێراقی کە هەڵگری هاوڵاتینامەی سویدی بوون، تاوانی کوشتنیان ئەنجامداوە و هەڵاتوون بۆ عێراق، بەڵام سوید ناتوانێت لە عێراق دەستگیریان بکات.

داواکاری گشتیی سوید ڕایگەیاندووە، “چەندین کەس کە لە هەرێمی Örebro ساڵی 2015 تاوانی کوشتنیان ئەنجامداوە، هەڵاتوون بۆ دەرەوەی وڵات، بەمجۆرە خۆیان لە سزا دەدزنەوە و سوید ناتوانێت بیانهێنێتەوە”.

بە وتەی داواکاری گشتیی سوید، ناتوانرێت ئەوە بوترێت کە عێراقییەکان بە تاوانی کوشتنەوە دەتوانن لە عێراق بە ئازادی بژین، چونکە تاوانی کوشتن لەلایەن هەر کەسێکەوە ئەنجامبدرێت پارێزراو نابێت لە دەستگیرکردنی.

وڵاتی سوید وەک ئەندامێکی یەکێتیی ئەوروپا ناتوانێت خەڵکی لە عێراق دەستگیربکات و بیگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکەی تا سزای بدات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تاوانبارەکە لە عێراق دەربچێت بە ئەگەری زۆر دەستگیردەکرێت.

بابەتی پێشتر

دەوروبەری زیندانیی غوێران كۆنترۆڵكرا و داعشەكان خۆیان ڕادەستدەكەن

بابەتی دواتر

سەرچاوەكان: فەرماندەیەك و چەندین ئەفسەر چەكیان بە داعش فرۆشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بكوژی باوكی چالاكوانەكە دەستگیركرا

بكوژی باوكی پارێزەرە چالاكوانەكەی عێراق، دەستگیركرا. فەرماندەیی پۆلیسی میسان ڕایگەیاند، “تۆمەتباری كوشتنی ئەحمەد هلێجی، باوكی پارێزەرە بێسەروشوێنەكە لە…
Total
0
Share