خانەنشینان مووچەی مانگی ڕابردوویان وەرنەگرتووە و حكومەت باس لە مووچەی ئەم ‏مانگە دەكات

سەرەڕای ئەوەی چەند ڕۆژێكە حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە مووچەی تەواوی ئەو وەزارەت و توێژانە دابەشبكات كە مووچەی مانگی ڕابردوویان وەرنەگرتبوو، بەڵام پارە نییە بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان.

دوای ئەوەی بەغداد 200 ملیار دینارەكەی بۆ هەرێمی كوردستان نارد، وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی بڵاوكردەوە و بڕیاردرا تا كۆتایی هەفتەی ڕابردوو تەواوی وەزارەت و توێژەكان، كە مووچەی كۆتا مانگی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتبوو، مووچە وەربگرن.

بەڵام چەند ڕۆژێكە خانەنشینان دەچنە بانكەكان بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان، كەچی پارەی پێویست لە بانكەكاندا نییە بۆ ئەوەی مووچەیان پێبدرێت.

نەبوونی پارە بۆ مووچەی مانگی ڕابردووی خانەنشینان لەكاتێكدایە، جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندبوو، لەكاتی خۆیدا مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ دابەشدەكرێت.

 

بابەتی پێشتر

ڕەوەندی كوردستانی لە فینلاند وەك پێویست دەنگیان بە كاندیدانی كورد نەدا

بابەتی دواتر

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی 20 تۆن پێداویستیی پزیشکی دایە حکومەتی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی هێلكە دابەزی

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی هێلكە لە بازاڕدا دابەزینی بەخۆوە بینیوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات. سۆران عەبدولغەفور…
Total
0
Share