دوێنێ یەکشەممە ئەنجامی هەڵبژاردنی هەرێمەکان لە وڵاتی فینلاند ڕاگەیەندرا، بەپێی ئەنجامەکە، پارتی kokoomus زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە و لەناویشیدا کاندیدی کورد “موهیس عەزیزی” دەنگی پێویستی پەرلەمانی بەدەستهێنا.
موهیس عەزیزی، کاندیدی دەرچووی پارتی kokoomus بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “سەرەڕای ئەوەی دەنگی پێویستم هێناوە، بەڵام بەپێی ڕێژەی کورد و ڕێژەی دەنگی من، کوردەکان زۆر کەم دەنگیان بە من و کاندیدە کوردەکانی دیکە داوە”.
جگە لە موهیس عەزیزی، چەندین کوردی دیکە لەسەر پارتەکانی دیکەی فینلاند کاندید بوون لە هەڵبژاردنە هەرێمییەکاندا، بەڵام ئەوانیش بەتەواوی لەلایەن ڕەوەندی كوردستانییەوە پشتگیرییان نەکراوە.
لەم هەڵبژاردنەی فینلاند ئەم کوردانە خۆیان کاندید کردبوو:
1 – موهیس عەزیزی Muhis Azizi ، 771 دەنگ
2 – گەشاو بیبانی Gashaw Kaisa Biban، 287 دەنگ
3 – ئاڵێتین باشبۆگا Alettin Basboga ، 249 دەنگ
4 – حسێن حەمید کاکەیی Husein Hamiid ، 59 دەنگ
5 – ئەردال ئاسلان ، 55 دەنگ.
ئەمەی خوارەوە ئاستی دەنگەکانی پارتەکانی فینلاندە لە هەڵبژاردنەكەدا