(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌ (87)دا گۆڵی بردنه‌وه‌ی له‌ ئالاڤێس کرد

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 22ی خولی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بردنه‌وه‌یه‌کی زه‌حمه‌تی به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس تۆمارکرد.

له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا، یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس له‌ یاریگای میندۆزۆڕۆزا میوانداریی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی کرد، یارییه‌که‌ش به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندیی میوانه‌ که‌ته‌لۆنییه‌کان کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی بارسا و تاکه‌ گۆڵی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌، له‌ خوله‌کی 87 له‌لایه‌ن فرینکی دی یۆنگی هۆڵه‌ندییه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، به‌رشلۆنه‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 32 خاڵ له‌پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لالیگا جێگیربوو، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس به‌ 17 خاڵه‌وه‌ له‌پله‌ی 19دا هاوشێوه‌ی هه‌فته‌کانی ڕابردوو به‌رده‌وامبوو، که‌ پێگه‌ی مه‌ترسییه‌ و به‌و ئاست و ئه‌نجامه‌وه‌ دابه‌زینیان بۆ خولی پله‌ دووی ئیسپانیا مسۆگه‌ره‌.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) یاریی لوتکه‌ی نێوان میلان و یوڤی به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا: بەرپرس نین لە گەرمکردنەوەی ماڵەکانی پێنجوێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share