وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی ڕۆژى سێشه‌ممه ده‌ستبه‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى كانوونى دووه‌م ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێم به تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، ڕۆژی سێشەممە دەستبە دابەشکردنی مووچەى كانوونى دووه‌م دەکرێت و یەکەم شوێن وەزارەتی تەندروستیی وەریدەگرێت .
به‌وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، دابەشکردنی مووچە بەبێ لێبڕین دەبێت و یەکەم شوێنیش وەزارەتی تەندروستی مووچەى پێده‌درێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌مڕۆ مووچه‌ى ئه‌و شوێنانه‌ى دابه‌شكراوه كه پێشتر به‌هۆی پشوو هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌پۆله سه‌رما و به‌فره‌وه نه‌توانرا دابه‌شبكرێت.