سێ منداڵی کورد بەهۆی غازەوە گیانیان لەدەستدا

شەوی ڕابردوو، بەهۆی غازەوە سێ منداڵی خێزانێک لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی ‏کوردستان گیانیان لەدەستداوە.‏

لەبارەی ڕووداوەكەوە، سیروان فەتاحی، بەرپرسی فریاکەوتنی خێرا لە سەقز، ‏ڕایگەیاندووە، “بەیانی ئەمڕۆ داوای هاوکاری لە ئێمە کرا، لەماوەی سێ خولەکدا ‏گەیشتینە شوێنی ڕووداوەکە لە گەڕەکی حاجی ئاوا، تیمەکە لەگەڵ گەیشتنیان پشکنینیان بۆ ‏ئەو سێ منداڵە  کرد، بەڵام دەرکەوت کە هەر شەو بەهۆی غازەوە گیانیان لەدەستداوە”.‏

بە وتەی سیروان فەتاحی، دایک و باوکی ئەو سێ منداڵە لەناو هەمان خانوودا بوون، ‏بەڵام بەهۆی شوێنی منداڵەکان و کێشەیەک لە هەواکێشی ماڵەکەدا ئەو کارەساتە ڕوویداوە.‏

بە وتەی بەرپرسی فریاکەوتنی خێرا لە سەقز، منداڵەکان دوو کچی 10 ساڵ و 14 ساڵ و ‏کوڕێکی 16 ساڵ بوون، دایک و باوکیان سەلامەتن.‏

شاری سەقز بە 226 هەزار کەسەوە دووەم قەرەباڵغترین شاری پارێزگای سنەی ‏ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و ساڵانە بەهۆی کێشەی غازی ماڵان و هەواکێشەوە چەندین ‏حاڵەتی لەو شێوەیەی تێدا تۆمار دەکرێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە بە كەمكردنەوەی نهێنی گەرمكەرەوە بۆ خوێندنگەكان دابیندەكات

وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی كەمكردنەوەی نهێنییەوە گەرمكەرەوە “سۆپا” بۆ خوێندنگەكان دابیندەكات، لەوبارەیەوە كۆمپانیاكان بانگهێشت دەكات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری بكات…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە بەغداد: ئەمڕۆ تەیف سامی واژوو لەسەر نووسراوی ناردنی مووچە دەکات

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغداد رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ وەزیری دارایی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share