لەبارەی سەرماوە شارەوانیی سلێمانی مەرجی بۆ یەکەکانی نیشتەجێبوون دانا

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەشێک لە دانیشتوانی یەکەکانی نیشتەجێبوون گلەییان لە کارگێڕی یەکەکان هەیە بەوەی لەو سەرماو سۆڵەیەدا ڕێگای هاتن و ڕۆشتنیان نیە، ئەوان ڕێگاکانیان نەکردووەتەوە.

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “کارگێڕی یەکەکانی نیشتەجێبوون پێوستە‌ ھە‌ستن بە‌پاكردنە‌وە ‌و ڕامالینی بە‌فری ناو كۆمە‌ڵگاكان و ڕژاندنی خۆێ بە‌سە‌ر شە‌قامە‌كاندا”.

شارەوانیی سلێمانی مەرجێکی دیکەی ئاڕاستەی کارگێڕی یەکەکان کردووە کە پاكردنە‌وە‌ی شە‌قام و ڕێگاكانی بە‌ردە‌م كۆمە‌ڵگاكانن لە‌گە‌ڵ ڕژاندنی خوێ”.

بەهۆی ئەو شەپۆلە سارد و سەرمایەی سلێمانی پێدا تێپەڕدەبێت، جوڵە لە بەشێک لە کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون وەستاوە، لە کاتێکدا دوو ڕۆژە لە شوێنەکانی دیکە جوڵەی ئۆتۆمبێل هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share