دەوڵەتی یاسا: بودجەی 2022 پەسەندناكرێت ئەگەر بەهای دۆلار كەمنەكرێتەوە

حەیدەر لامی سەركردە لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، “بودجەی 2022 پەسەندناكرێت ئەگەر بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار نەگەڕێندرێتەوە بۆ ئاستی پێشووی”.

لە كۆتایی ساڵی 2020دا حكومەتی عێراق بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لە 118 هەزار دینارەوە بۆ 145 هەزار دینار بەرزكردەوە، ئەوەش ناڕەزایی لێكەوتەوە.

حەیدەر لامی سەركردە لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، “ئێستا عێراق ڕۆژانە زیاتر لە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەكات، نرخی هەر بەرمیلێك نەوت دەگاتە 85 دۆلار، بۆیە دەبێت پێداچوونەوە بە بڕیاری بەرزكردنەوەی بەهای دۆلاردا بكرێت”.

حەیدەر لامی لێدوانی بۆ میدیای عێراقی داوە و جەختدەكاتەوە كە “بودجە پەسەندناكرێت ئەگەر بەهای دۆلار كەمنەكرێتەوە و هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەنگ بە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022 نادات، ئەگەر لە پڕۆژەیاساكەدا بەهای دۆلار نەگەڕێندرێتەوە بۆ ئاستی پێشووی”.

ئەو دەڵێت، “دابەزاندنی بەهای دۆلار لە بەرژەوەندیی گەلە، چونكە تەنها هاوڵاتییان لە بڕیاری بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار زەرەرمەندبوون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی ئامادەکردنی لیستی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم، رایدەگەیەنێت، بڕیار وایە لیستی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق، لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی…
Total
0
Share