هۆکاری دابەشنەکردنی مووچە چییە؟

تۆڕی میدیایی ئێستا هۆکاری بڵاونەکردنەوەی خشتەی مووچەی مانگی ئایار ئاشکرادەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، هۆکاری سەرەکیی دابەشنەکردنی مووچەی مانگی ئایار و بڵاونەکردنەوەی خشتەی مووچە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان 50 ملیار دیناری لە داهاتی ناوخۆ ڕەوانەی بەغداد کردووە، لە کاتێکدا دەبێت 120 ملیار ڕەوانەی بەغداد بکات، واتە 70 ملیاری کەمتر بۆ بەغداد ناردووە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، حکومەتی عێراق بڕی 890 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەکردووە، ئەم بڕەش 79 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە، ئەمەش وایکردووە ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی مانگی ئایار دوابکەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تی شاره‌وانى: بەسەرسوڕمانەوە هەواڵی ڕاگرتنی پڕۆژەی 100 مەتریی سلێمانیمان بیست

وه‌زاره‌تى شاره‌وانی له‌باره‌ى ڕاگرتنى كاره‌كانى پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت، ناوهێنانی وەزارەت بە ناڕاستی…
زیاتر ببینە

شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی: 135 رۆژە بەرپرسی پاسەوانەکانم لە زیندانەکانی دەسەڵاتی ھەولێردایە 

شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی کەسایەتی و سیاسەتمەداری کورد رایگەیاند، 135 رۆژە بەرپرسی پاسەوانەکانی لە زیندانەکانی دەسەڵاتی…
Total
0
Share