بەرهەم ساڵح کارنامەی 12 باڵیۆزی نوێی لە عێراق وەرگرت

سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغداد، کارنامەی 12 باڵیۆزی نوێی لە عێراق وەرگرت و پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئەو 12 وڵاتە کرد و ڕایگەیاند، عێراق بەدوای پەیوەندیی هاوسەنگەوەیە.

لە میانەی پێشوازیکردنی لە باڵیۆزانی نوێ بە جیا، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق جەختیکردەوە کە عێراق بەگرنگییەوە دەڕوانێتە پەیوەندییە هاوسەنگەکانی لەگەڵ وڵاتان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەسەر بنەمای ھاریکاریی ھاوبەشی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی، لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی تیرۆر و ڕیشەکێشکردنی گەندەڵی و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوھەوا و پاراستنی ژینگە.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار ھیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزانی نوێ خواست لە جێبەجێکردنی ئەرکە نوێیەکانیان، بەجۆرێک ببنە مایەی بەھێزکردنی پەیوەندیی دۆستانە و ھەماھەنگیی نێوان عێراق و وڵاتەکانیان.

باڵیۆزانی نوێ، جەختیانکردەوە لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا، لەپێناو پتەوکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکان و پشتیوانیکردن لە چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری.

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کارنامەی هەر لە یەک تشوی سونگ سۆ، باڵیۆزی کۆریای باشوور و بڵقاسم مەحمودی، باڵیۆزی جەزائیر و دۆرغا براساد، باڵیۆزی نیپاڵ و پریموس سلکۆ، باڵیۆزی سلۆڤێنیا و ئەیداربێک تۆماتوف، باڵیۆزی کازاخستان و لمبیت ئیبۆ، باڵیۆزی ئیستوینا و فینسنت ئۆنیل، باڵیۆزی ئیرلەندا و مارک فارگا، باڵیۆزی سلۆڤاکیا و فاسۆ ئاسان مۆنیە، باڵیۆزی کۆماری بورکینا و فاروق مالامی یابۆ، باڵیۆزی نیجیریا و ئێفینت لێندبیک، باڵیۆزی نەرویج و میخالیس ئیواکنۆ، باڵیۆزی قوبرسی وەرگرت.

بابەتی پێشتر

خاكی داگیركراو و زەیتوونی دزراو<br> چوار ساڵ بەسەر دەستپێكی داگیركاریی عەفرین تێدەپەڕێت

بابەتی دواتر

بەفر و سەرما کێشەیان بۆ کارەبای سلێمانی دروستکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share