بایرن هەڵەی ئالابا دووبارە ناکاتەوە و بۆندی سێ یاریزان نوێدەکاتەوە

کارگێڕی یانەی بایرن میونشن هەڵەی داڤید ئالابا دووبارە ناکاتەوە و بڕیاریانداوە بەر لە کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە بۆندی سێ یاریزانی پێکهاتەکەیان نوێبکەنەوە.

داڤئد ئالابای 28 ساڵ بۆندەکەی لە هاوینی 2021 لەگەڵ باڤاری کۆتاییدێت و تاوەکو ئێستا سێجار دانیشتنەکان بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی شکستیهێناوە، یاریزانەکە داوای بڕی 15 ملیۆن یورۆی ساڵانە دەکات و بەڕێوبەرانی باڤاری لەو بڕە کەمتریان پێشکەشکردووە.

ئیدارەی بایرن لە کۆتا جوڵەیاندا ئۆفەرە پێشکەشکراوەکانیان کشاندەوە، ئەم بڕیارەش دەرگا بەڕووی یاریزانە نەمساییەکەدا دەکاتەوە بۆندەکەی بە ویستی خۆی و دوای کەمکردنەوەی داخوازییەکانی نوێبکاتەوە، یان ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویکردووتەوە، لە دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی نێوان هێربەرت هاینەری سەرۆک و کارڵ هاینز ڕۆمەنیگەی بەڕێوبەری جێبەجێکار، لە پێناو پاراستنی یاریزانە لاوە گرنگەکان و دووبارە نەبوونەوەی هەڵەی ئالابا، بڕیاری نوێکردنەوەی بۆندی سێ یاریزان دراوە.

هاینەر دەڵێت، ” پێکهاتەیەکی بەهێز و گەنجمان هەیە، هەوڵدەدەین بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ بەردەوامییان پێبدەین”.

بەپێی زانیارییەکانی بێلد، یاریزانە نوێیەکان دەخرێنە بەردەم پڕۆسەی نوێکردنەوەی بۆندەکانیان، تاوەکو هاوشێوەی ئالابا بیر لە ڕۆیشتن نەکەنەوە و یانەکەش دووچاری ئاستەنگی دارایی نەبێت.

یەکەم دانوستاندنەکان لەگەڵ لیۆن گۆرێتزکا ئەنجامدەدرێت، پاشان لەگەڵ نیکلاس سولی کە بۆندەکانیان لە هاوینی 2022 کۆتاییدێت، پڕۆسەکە جۆشوا کیمیچیش دەگرێتەوە سەرەڕای ئەوەی بۆندەکەی تاوەکو هاوینی 2023 بەردەوامی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی چوارینه‌ی تۆمار کرد و بنزیمه‌ ڕێگه‌ی نه‌دا ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتن بگێڕن

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی چوونی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدرا، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید تۆمار کرد.…
زیاتر ببینە

له‌ ئیتاڵیا چی ڕووده‌دات؟ زۆرینه‌ی یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان گیریانخواردووه‌

بڕیاری ڕاگرتنی گه‌شته‌کان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندروستی ئیتاڵیاوه،‌ ڕێگری له‌ چه‌ندین یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی کردووه‌ و نه‌یانتوانیوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌کانیان…
Total
0
Share