كەشناسیی هەرێم وادەی كۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلە بەفربارینەی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینی دەكات لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئەم شەپۆلە بەفربارینە كۆتاییبێت و شەو ئاسمان ساماڵ ببێتەوە.

كەشناسیی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان نیمچەهەور و سارد دەبێت، لەگەڵ بەفربارین تا دوانیوەڕۆ و لە ئێوارەدا كاریگەرییەكەی ئەم شەپۆلە كۆتاییان دێت و شەو ئاسمان ساماڵ دەبێتەوە.

نزمترین پلەی گەرما لە هەولێر 1 پلە، سلێمانی -3 پلە، دهۆك -1 پلە، هەڵەبجە -3 و لە كەركوكیش 1 پلە دەبێت.

هەروەها كەشناسیی پێشبینی ئەوەشی كردووە، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و زۆر سارد دەبێت لە كاتەكانی بەیانیی زوودا،

پلەكانی گەرماش بۆ ژێر سفر دادەبەزن و شەختەش دروستدەبێت.

نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراویش لە هەولێر -2 پلە، سلێمانی -7 پلە، 0دهۆک پلە، هەڵەبجە -8 و لە كەركوكیش 0 پلە دەبێت.

بابەتی پێشتر

ئاگر لە شوقەیەكی گۆیژە سیتی لە سلێمانی كەوتەوە

بابەتی دواتر

پلاندانان ئاڵنگارییە گەورەكەی بەردەم ئابوریی عێراق دیاریدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پشووی ڕۆژانی شەممە نامێنێت؟

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پشووی ڕۆژانی شەممە لە ناوەندەكانی خوێندن دەدات و جەختیشدەكاتەوە هەر…
Total
0
Share