هاتوچۆی سلێمانی بۆ شۆفێران: لە ماڵەکانتان مەیەنەدەرەوە، شۆفێریکردن مەترسیدارە

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە لەماڵەكانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە، چونكە شۆفێریکردن مەترسیدارە.

‎ لە ئاگادارییەكەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی هاتووە، “ئاگادای سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەکەین کە لە ئێستادا بەفرێکی زۆر لە سەنتەری شاری سلێمانی باریووە و شۆفێریکردن مەترسیدارە و ئەگەری ڕووداوی هاتووچۆ زیاترە”.

دەشڵێت، “تکا و داوامان وایە ئەگەر کارێکی زۆر پێویستتان نییە تکایە لە ماڵەکانتان بمێننەوە لەبەر سەلامەتی گیانی خۆتان”.

ماوەی چەندڕۆژێكە شەپۆلێكی بەفربارین و سەرما ڕووی لە سلێمانی كردووە و لە شەوی ڕابردووشەوە شەپۆلێكی بەفربارین سەنتەری شارەكەی گرتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو تەواوكاریی مووچەی مانگی 11 بنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو بەغداد تەواوكاریی مووچەی مانگی 11 بنێرێت. د. بڕیار رەشید، ئەندامی…
Total
0
Share