لە چەند ناوچەیەك دابەشكردنی مووچە ڕاگیرا

لە هەڵەبجە، چەمچەماڵ و ڕانیە بەهۆی شەپۆلی سەرما و پشوو و ئەگەری دواكەوتنی گەیشتنی پارەوە سبەی مووچە دابەشناكرێت.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم لیستی دابەشكردنی مووچەی ئەو وەزارەت، فەرمانگە و توێژانەی ئاشكراكرد كە تائێستا مووچەی مانگی ڕابردوویان وەرنەگرتووە، لە چەند ناوچەیەك دابەشكردنی مووچە لە سبەینێوە بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو دواكەوت.

سەرچاوەیەك لە بانكی هەڵەبجەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پێمان ڕاگەیەنراوە كە سبەی مووچە دابەشناكەین، بەهۆی ئەو پشووەی لە پارێزگاكەدا بۆ سەرجەم فەرمانگەكان ڕاگەیەنراوە.

وتیشی، بەهۆیەوە دابەشكردنی مووچە دەكەوێتە یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو.

لە چەمچەماڵیش قائیمقامیەتی ناوچەكە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشی هەردوو بانکی چەمچەماڵ و چەرمۆ-ی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ئاگادارى خانەنشینانی مەدەنی و پێشمەرگەی دێرین و ئەیلول دەكەین کە بەهۆی نەگەیشتنی لیستی بەشێک لە خانەشینان، هاوکات خراپی کەشوهەوا و ڕێگاوبان و کەمی سویلەى نەقدی لە بانکەکان کە تائێستا دڵنیانین سبەی لەکاتی پێویست پارە دەگاتە بانک یاخود ناگات، بۆیە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممە 23ی كانونی دووەم و سبەی مووچە دابەشناکرێت.

هەروەها لە قەزای ڕانیەش، بانکی ڕانییە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، بەهۆی خراپی کەشوهەواوە سبەی مووچە دابەشناکەن.

ئەو بانكە دابەشكردنی مووچەی بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو دواخستووە.

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. لەسەر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل كەسێك بە فیشەك برینداركرا

بابەتی دواتر

سەدر ئۆباڵی هێرشەكانی ئەمدواییە دەخاتە ئەستۆی شوێنكەوتووانی چێوەی هەماهەنگی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share