نەتەوە یەکگرتووەکان: ساڵی 2021 گەرمترین ساڵ بووە لەمێژوودا

نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، کە حەوت ساڵی ڕابردوو گەرمترین ساڵەکانی مێژوو بوون، لەناویشیاندا ساڵی 2021 گەرزمترین  ساڵ بووە.

ڕێکخراوی جیهانی بۆ پێوانی کەشوهەوای سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، “حەوت ساڵی ڕابردوو کە لە ساڵی 2015ـەوە دەستپێدەکات گەرمترین ساڵەکان بوون”.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کە لەناو ئەو حەوت ساڵەدا 2021 گەرمترین ساڵ بووە، هەروەها گەرمترین ساڵیش بووە کە تائێستا تۆمارکراوە.

ڕێکخراوەکە پشتی بە دیاردەی “لانینا” بەستووە، کە گۆرانکارییەکانی ناڕێکخراوی گەردەلول و پلەکانی گەرمین کە لە زەریای هێمنەوە ڕوودەدات و کاریگەریی لەسەر پلەکانی گەرما لەسەرتاسەری جیهاندا دەبێت.

بابەتی پێشتر

پێنج كرێكار له‌ پردێكی شەقامی 150 مه‌تریی هه‌ولێر برینداربوون

بابەتی دواتر

کەشناسی: ئێستا بەرەی پێشەوەی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە گەیشت کە دەبێتە هۆی بەفربارینێکی زۆر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خەڵكی ژاپۆن گڕە بردوونی

پلەكانی گەرما لە ژاپۆن بەرزبوونەتەوە و دەیان كەس گڕە بردوونی و براونەتە نەخۆشخانە. دەستەی كەشناسیی ژاپۆن ڕایگەیاند، پلەكانی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق هۆشداری دەدات

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ناوەندە تەندروستییەكانی پارێزگاكانی ئاگاداركردووەتەوە، خۆیان بۆ هەر بارێكی لەناكاو ئامادە بكەن بەهۆی ئەو بارانەی لە…
Total
0
Share