لە هەولێر شەش سەرۆك شارەوانی دەگۆڕدرێن و سیان دووردەخرێنەوە

وەزارەتی شارەوانیی هەرێم هەر شەش سەرۆک شارەوانییەكەی هەولێر دەگۆڕێت، ‏ژمارەیەك بەڕێوەبەر و بەرپرس و فەرمانبەری دیكەش دووردەخرێنەوە، بەشێك لە ‏دوورخستنەوەكان پەیوەندیی بە ‏گەندەڵی و كەمتەرخەمییەوە هەبووە.‏

سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بۆ تۆڕی میدیایی ئێستای ‏ئاشکراکرد، ‏‏سەرۆکی هەر شەش شارەوانییەکەی هەولێر دووردەخرێنەوە و كەسانی دیكە ‏لە شوێنیان دادەنرێن، هەروەها بەرێوەبەرایەتییەکانی ‏خزمەتگوزاریی پارکەکانیش ‏دەگۆڕدرێن، کە ئەم گۆڕانکارییانە بەڕێوەبەرەکانی ئەندازەی ‏پارکەکان و بەڕێوەبەری ‏فەرمانگەی پارکی سامی عەبدولرەحمانیش دەگرێتەوە.‏

بەوتەی سەرچاوکەی شارەوانیی هەولێر، چەند فەرمانبەرێکی شارەوانییەکانیش ‏لەسەر ‏دەستێوەردان لە کاروباری شارەوانییەکان و گەندەڵی، لە شوێنەکانی ‏خۆیان ‏گواستراونەتەوە.‏

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: ئەمشەو پلەکانی گەرما بۆ نزمترین ئاست دادەبەزن

بابەتی دواتر

بۆریى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ته‌قییه‌وه‌‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی هەدەپە دەستگیركرا

وەزیری ناوخۆی توركیا دەستبەسەركردنی پەرلەمانتارێكی هەدەپەی لە ویلایەتی دیاربەكر ڕاگەیاند، دوای ئەوەی پارێزبەندی لەسەر هەڵگیرا. سلێمان سۆیلۆ، وەزیری…
Total
0
Share