لە كەركوك دوو ڕۆژ كرایە پشوو

لە كەركوك بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما و زیادبوونی حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا دوو ڕۆژ كرایە پشوو.

شانەی قەیرانەكان، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا و دابەزینی پلەكانی گەرما ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە پشووە لە خوێندنگاكان و باخچەكانی ساوایان.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بەفربارین و سەرما شارەکانی هەرێم و ناوچەکەی گرتووەتەوە، هاوكات ژمارەی تووشبووانی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنیش لە عێراق ڕووی لە بەرزبوونەوەكردووە و داوای ڕێككاری تەندروستی دەكرێت.

بابەتی پێشتر

گۆڕینی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ڕەتدەكرێتەوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی عێراق: گۆڕاوی ئۆمیكرۆن بەخێرایی لە سەرانسەری وڵاتدا بڵاوبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share