بە قەزابوونی سێ ناحیە چووە بواری جێبەجێكردنەوە

سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بە قەزابوونی ھەردوو ناحیەی عەنکاوە و پیرمام لە پارێزگای ھەولێر و ناحیەی بازیان لە پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ خستە بواری جێبەجێكردنەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، “دوابەدوای فەرمانی بە قەزابوونی ھەردوو ناحیەی عەنکاوە و پیرمام لە پارێزگای ھەولێر و ناحیەی بازیان لە پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ ئەو فەرمانە بەشێوەیەکی فەرمی چووە بواری جێبەجێ كردنەوە”.

باسیلەوەشكردووە، “ئەوەش لە چێوەی بایەخدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ کارئاسانی کاروباری هاوڵاتییان و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە هەرێمی کوردستان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: ئۆتۆمبێلەکانتان لەوشوێنانە رامەگرن کە ئەگەری کۆبوونەوەی باراناویان هەیە

هاتوچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات، ئۆتۆمبێلەکانیان لەو شوێنانە رانەگرن کە ئەگەری کۆبوونەوەی باراناویان هەیە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر…
Total
0
Share