بەهۆی ڕەنوی بەفرەوە 450 مەڕوبزن ڕەقبوونەوە

بەهۆی ڕەنوی بەفرەوە لە كوێستانەكانی سنووری ناحیەی هەڵشۆ 450 مەڕ و بزن ڕەقبوونەوە.

ئەبوبکر وەیسی، بەڕێوەبەری ناحیەی هەڵشۆ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “شەوی ڕابردوو 481 سەر مەڕو بزن لە کوێستانەکانی سنووری ناحیەی هەڵشۆ كە نزیکە لە مەرزی کێلێ لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانەوە هەوڵدراوە بەشێوەیەکی نایاسایی داخڵی هەریمی کوردستان بكرێن”.

باسی لەوەش كرد، بەڵام لە ڕێگەی هاتنیان دەکەونەژێر ڕەنوی بەفرەوە و 450 یان دەخنکێن و مرداردەبنەوە. بەوتەی شوانکارەکان کۆی گشتیی ئەو ئاژەڵانە نزیکەی ( 481 ) سەربوون تەنها ( 31 )یان ڕزگاریان بووە”.

هاوكات حەوت شوانکاریان لەگەڵدابوون کە خەڵکی گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون لە ژیانداماون و ڕزگاریان بووە .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ترەمپ: کەمتر لە 24 کاتژمێری داهاتوو دەستدەکەین بە بەکارهێنانی ڤاکسینەکەی فایزەر

بەرپرسانی تەندروستیی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە 12ی کانونی یەکەم ئاشکرایانکرد کە ڕەزامەندییانداوە لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای کۆمپانیای فایزەر،…
Total
0
Share