وەک هەمیشە لە ڕووداوە گەورە و چارەنووسازەکاندا ئێران بەهێزترین کەسی خۆی لەدەرەوەی سنوورەکەی بۆ عێراق دەنێرێت، ئێستا ئیسماعیل قائانى، فهرماندهى فەیلەقی قودسى سهر به سوپاى پاسدارانى ئێران دەیەوێت ماڵی شیعە بۆ حکومەتی داهاتوو ڕێکبخات.
چەند ڕۆژێكە ئیسماعیل قائانی لە عێراقە، سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگیی بینیوە، بەڵام سەدر دیداری لەگەڵ فەرماندە ئێرانییەكە ڕەتكردووەتەوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی قائانی لە نەجەف بووە و سەردانی مەزاری باوكی سەدریشی كردووە.
وەک هەمیشە لە ڕووداوە گەورە و چارەنووسسازەکاندا، ئێران بەهێزترین کەسی خۆی لە دەرەوەی سنوورەکەی بۆ عێراق دەنێرێت، ئێستا ئیسماعیل قائانى، فهرماندهى فەیلەقی قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران دەیەوێت ماڵی شیعە بۆ حکومەتی داهاتوو ڕێکبخات.
قائانی لەگەڵ بەرپرسانی چێوەی هەماهەنگی کۆبووەتەوە، بەڵام دوای چەندجارێک هەوڵدان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، هێشتا دیدارەکە ئەنجام نەدراوە و دواکەوتن و نەکردنی دیدارەکەش پەیوەستە بە خواستی سەدرەوە.
سەرچاوەیەک نزیک لە ماڵی شیعەکانەوە بە بی بی سی ڕاگەیاندووە، قائانی لە شاری نەجەف دووجار داوای دیداری کردووە لەگەڵ سەدر، بەڵام ڕەتکراوەتەوە.
ئێستا ئیسماعیل قائانی نائومێدە لەوەی بە چێوەی هەماهەنگی حکومەت دروستبکات، بۆیە لەگەڵ ئەوەدایە کە بەشێک لە چێوەی هەماهەنگی بچنە پاڵ سەدرەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت لە داهاتوودا.
دوێنێ ئەحمەد موسەوی، سەركردە لە چێوەی هەماهەنگی چەتری كۆكەرەوەی هێزە شیعییەكان جگە لە ڕەوتی سەدر، ڕایگەیاند، كۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، دەشێت بەشێك لە چێوەی هەماهەنگی بچێتە ناو حكومەتەوە و قبوڵی كەمترین زیان بكرێت، بەمەرجێك ئەو بەشەی بەشداری لە حكومەتدا ناكات و ئەوەی لەناو حكومەتدایە لە چێوەی هەماهەنگی، یەك كوتلەی كاركردن بێت لەناو ئەنجومەنی نوێنەراندا.