بڕیاره ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌ى فەیلەقی قودسی سوپاى پاسدارانى ئێران له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان كۆببێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فەیلەقی قودسى سه‌ر به سوپاى پاسدارانى ئێران، شه‌وى ڕابردوو گه‌یشتووه‌ته عێراق و له نه‌جه‌ف بووه.
میدیا‌كان ئاشكرایانكردووە، بڕیاره ئه‌مڕۆ قائانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان دوایین پێشهاته‌كان تاوتوێ بكات.
هه‌ر به‌پێی زانیاریی میدیا‌كان، قائانى له‌لایه‌ك هه‌وڵی نزیككردنه‌وه‌ى سه‌ركرده شیعه‌كان ده‌دات، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه پێكهێنانى حكومه‌ت و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو له‌گه‌ڵ چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی تاوتوێ ده‌كات.
قائانی لە نەجەف سەردانی مەزاری محەمەد سادق سەدر، باوكی موقتەدا سەدری كردووە، بەڵام دیار نییە سەردانی خودی موقتەدا سەدری كردبێت، یان نا، بەو پێیەی قائانی لە نەجەف بووە و بارەگای سەرەكیی ڕێبەرەكەی ڕەوتی سەدریش هەر لە نەجەفە.