سبەینێ مووچەی وەزارەتێك و چەند دەستەیەك دابەشدەكرێت

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێم خشته‌یه‌كى نوێی دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ‏ڕابردووى بڵاوكرده‌وه‌، وه‌زاره‌تێك و چه‌ند ده‌سته‌یه‌ك له‌خۆده‌گرێت. ‏

به‌پێی خشته‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێم، سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ مووچه‌ى مانگى ‏ڕابردووى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى، دیوانى چاودێریی دارایی، ده‌سته‌ى ‏مافی مرۆڤ، ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، ده‌سته‌ى ژینه‌گ، ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان، ‏ده‌سته‌ى ده‌سپاكى، كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و ده‌زگاى مین دابه‌شده‌كات.‏

‏”به‌هۆی نه‌گه‌یشتنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد”، وه‌زاره‌تى دارایی به‌شێوه‌یه‌كى سست ‏مووچه‌ى مانگى ڕابردووى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كات.‏

بابەتی پێشتر

کەشناسیی سلێمانی: شەپۆلی سەرما تا كۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت

بابەتی دواتر

پێرێز و لاپۆرتا لەبارەی هالاندەوە خۆیان یەکلاییکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share