کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی لە هەولێر دەگاتە 40 پلە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لەناوچەکانی هەرێم پلەی گەرمی زیاتر بەرزدەبێتەوە و لە هەولێر دەگاتە 40 پلەی سیلیزی.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوی دوێنێ نزیکدەبێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێـت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوی ئەمرۆ نزیکدەبێتەوە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، بەرزترین پلەی گەرما لە ناوچەی گەرمیانە کە دەگاتە 44  پلە و دوای ئەویش هەولێرە کە 40 پلەی سیلیزی تۆماردەکات.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 40

سلێمانی : 37

دهۆک : 39

کەرکوک : 42

هەڵەبجە : 40

زاخۆ : 39

سۆران : 36

حاجی ئۆمەران : 24

گەرمیان : 44

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هادی ئەکرەم: کۆی مامەڵەکانی خانەنشینیی پێشمەرگە کە هاتوونەتە لای ئێمە تەواوبوون

بەڕێوەبەرى جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پێشمەرگەی سلێمانى رایدەگەیەنێت، ئەو مامەڵانەی تایبەت بە خانەنشینیی پێشمەرگە نێردراونەتە بەڕێوەبەرایەتییەکە، سەرجەمیان تەواوبوون.…
Total
0
Share