فوئاد حسێن: چاوەڕوانی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی كۆچبەرانین لە لیتوانیاوە

ژمارەیەك كۆچبەر لە چاوەڕوانی گەڕانەوەدا

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەك هاوڵاتیی عێراقی لە لیتوانیان و هەوڵ بۆ گەیشتنە ئەوروپا دەدەن و ئەوەشی وت، حكومەت چاوەڕوانی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیانە.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ لەمیانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ گابریلیۆس لاندسبێرگیس-ی هاوتا لیتوانییەكەی لە بەغداد ڕایگەیاند، “وتوێژەكانمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی لیتوانیا ڕوون و ڕاشكاو بوون، ئەمە جاری چوارەمە دیدار دەكەین”.

وتیشی، سەرەڕای پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات، باسمان لە پرسی كۆچی عێراقییەكان لە ماوەی ئەمساڵ و ساڵی ڕابردوودا كرد بۆ بیلاڕوسیا و دواتر لیتوانیا و پۆڵۆنیا.

فوئاد حسێن ئەوەشی خستەڕوو، بە هاوكاریی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا و لیتوانیا، توانیویانە چوار هەزار عێراقی بگەڕێننەوە كە لە سنوورەكانی بیلاڕوسیا – لیتوانیا گەمارۆدراو مابوونەوە.

وتیشی، “تائێستا ژمارەیەك عێراقی لە لیتوانیا هەن، چاوەڕوانی بڕیاریانین بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ بەغداد”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی هێرشکردنە سەر شوێنە بازرگانییەکانی بەغداد رێوشوێنی ئەمنی دەگیرێتەبەر

فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد رایگەیاند، هەرکەسێک هەوڵی هێرشکردنە سەر چێشتخانە و شوێنە بازرگانییەکان بدات دەستگیردەکرێت. وەلید تەمیمی، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی…
Total
0
Share