له دیاله 12 كه‌س به‌تۆمه‌تی فرۆشتنی كارتی ڤاكسین ده‌ستگیركران كه پێنج كه‌سیان فه‌رمانبه‌ربوون.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، مه‌فره‌زه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی دواى به‌دواداچوونیان توانیویانه له پارێزگای دیاله 12 تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن به‌تۆمه‌تی فرۆشتنی كارتی به‌كارهێنانی ڤاكسین به‌و هاوڵاتییانه‌ی كه خۆیان ڤاكسیننهكردووه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، پێشتر هاوڵاتییان هێزه ئه‌منییه‌كانیان له‌و كاره ئاگاداركردبووه‌وه و دواى بڕیارى دادوه‌ر پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و 12 تۆمه‌تباره ئه‌نجامدراوە، كه پێنجیان فه‌رمانبه‌ری ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان بوون.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق دەڵێت، “تۆمەتبارەكان دانیانناوه به وه‌رگرتنی پاره‌یه‌كى زۆر له به‌رامبه‌ر فرۆشتنی كارتی ڤاكسین، بۆیه له ئێستادا ڕێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر و ڕه‌وانه‌ی دادگا كراون”.