گەرمەسێر.. بۆمبێکی چێندراو لە قۆریی چایدا بە شوانێکدا تەقییەوە

بۆمبێکی چێندراو کە لە قۆرییەکی چایدا دانرابوو، بە شوانێکدا تەقییەوە.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە لە ناوچەی گەرمەسێر بۆمبێکی چێندراو کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە دانرابوو، بە شوانێکدا تەقییەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، بۆمبەكە لە قۆرییەکی چایدا دانرابوو و دواتر بە شوانەكەدا تەقیوەتەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە و شوانەكە سەلامەتە.

دوای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی ماوەی ڕابردووی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە سنووری میحوەری دووی گەرمەسێر و پاککردنەوەی ناوچەیەکی بەرفراوانی زەوی لە دەستی تیرۆریستانی داعش و خاپووركردنی مۆڵگەكانیان، ئەمە یەكەم ڕووداوی تەقینەوەی بۆمبی چێندراوە لە ناوچەكەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هـ.ـەسـ.ـەدە: هێرشەکان پێچەوانەی رێککەوتنی نێوان ئەحمەد شـ.ـەرع و مەزڵـ.ـوم عەبدین

هێزەکانی سوریای دیموکرات (ـ.ـەسـ.ـەدە) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێرشکردنە سەر چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستان پێچەوانەی رێککەوتنی نێوان ئەحمەد شـ.ـەرع…
Total
0
Share