توێژینەوەیەک: کلکدارێک کە تەمەنی چوار ملیار ساڵە نەبوونی ژیان لەسەر مەریخ یەکلاییدەکاتەوە

زانایان باس لەوەدەکەن کلکدارێک کە تەمەنی چوار ملیار ساڵە و بەر لەدەیان ساڵ بەر زەوی کەوتووە، هیچ گومانێک ناهێڵێتەوە لە بۆ ئەو گومانانەی باس لە بوونی ژیان دەکەن لەسەر مەریخ.

لەساڵی 1996 گروپێکی زانایانی گەردوونناسی بە سەرۆکایەتی ئاژانسی ناسا ئاشکرایانکرد کە بەڵگەی سەرەتاییان بەردەستکەوتووە لەبوونی ژیان لەسەر هەسارەی مەریخ، باڵام زانایانی دیکە گومانیان لەو بیرۆکەیە هەبووە.

ئەندرۆ ستیل لە پەیمانگای کارنیگی بۆ زانستەکان ئاماژەبەوەدەکات کە ئەو کلکدارە نیشانی دەدات ئەو کاربۆنەی لەسەر ئەو پارچانەی ئاژانسی ناسا کۆبووەتەوە هۆکارەکەی شێی خوێدار یان خوێیە بەپێی تێپەڕبوونی کات لەسەریان کۆبووەتەوە، نەک بوونی ژیان و بوونەوەری ئاسمانی لەو هەسارەیە.

کلکدارەکە کێشی دوو کیلۆگرامە و لە ساڵی 1984 بەرزەوی کەوتووە و لەکیشوەری جەمسەری باشوور دۆزراوەتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا دوو لەو زانایانەی بەشدارییان لە توێژینەوەکەدا کردووە، ڕەخنە لە ئەنجامەکانی دەگرن و دەڵێن ئەو ئەنجامانە “بێئومێدکەرە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئینستگرام دوو تایبه‌تمه‌ندى نوێ تاقیده‌كاته‌وه‌

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیى ئینستگرام گۆڕانكارییه‌ك بۆماوه‌یه‌كى كاتی ئه‌نجام ده‌دات و دوو تایبه‌تمه‌ندى نوێ تاقیده‌كاته‌وه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمپانیاى “مێتا” ئاشكرایكردووه‌…
زیاتر ببینە

وەتسئەپ: تاوەکو مانگی ئایار هەژماری هیچ کەسێک داناخەین

کۆمپانیای وەتسئەپ لەبارەی داواکردنی زانیارییە تایبەتییەکانی بەکارهێنەرەوە ڕایگەیاند جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەیان تاوەکو 15ی مانگی ئایار دواخستووە و ڕەتیشیکردەوە…
Total
0
Share