لە ماوەی دوو ڕۆژدا دیدارێكی نوێ سەدر و چێوەی هەماهەنگی كۆدەكاتەوە

دیدارێكی پێشووی نێوان عامری و سەدر

سەركردەیەكی چێوەی هەماهەنگی دەڵێت، بەمنزیكانە دیدارێك لەگەڵ ڕەوتی سەدردا ئەنجامدەدرێت دەربارەی چارەسەركردنی قەیرانی سیاسی و ئەو داخرانە سیاسییەی ڕوویداوە.

وائیل ڕوكابی، سەركردە لە چێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا، كۆبوونەوەیەك لەنێوان ڕەوتی سەدر و چێوەی هەماهەنگی ئەنجامدەدرێت، بەمەبەستی چارەسەری قەیرانی سیاسی و ئەو داخرانە سیاسییەی ڕوویداوە، بەڵام تا ئێستا شوێن و كاتی دیدارەكە دیارینەكراوە.

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم لە زاری ڕوكابی بڵاویكردەوە، “هەوڵ هەیە بۆ لێكنزیككردنەوەی تێڕوانینی نێوان ڕەوتی سەدر و چێوەی هەماهەنگی كە لەلایەن لایەنە سیاسییەكانی نزیك لە هەردوولا ئەنجامدەدرێت”.

دووپاتیشیكردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەندی لەنێوان هەردوولا بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بوونی هەیە و نەپچڕاوە.

دانیشتنەكەی یەكشەممەی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە تیایدا سەرەڕای سوێندخواردنی پەرلەمانتاران، هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنەكەی تیادا بەڕێوەچوو، ناكۆكییەكانی نێوان هەردوو بەرەی شیعەكانی فراوانكرد.

ئەمەش دوای ئەوەی لەسەر چۆنییەتی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو لەنێوان حكومەتی زۆرینە و حكومەتی سازان هەردوولا لێكجیاوازبوون.

بابەتی پێشتر

دوو ئۆتۆمبێل لەو هەشت ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر براون نەدۆزراونەتەوە

بابەتی دواتر

زەبەلاحەکەی ئەڵمانیا، بایرن و دوو یانەی گەورەی خستووەتە ئامادەباشییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوار چەكداری داعش كوژران

چوار تیرۆریستی داعش لە كەناراوەكانی دەریاچەی حەمرین كوژران و چەندین كەرەستە لەناوبراون، لەوانە بەرمیلی پڕ لە تەقەمەنی. شانەی…
Total
0
Share