جیاوازیی كاریگەرییەكانی ئۆمیكرۆن و گۆڕاوەكانی پێشوو لەسەر كەسانی ڤاكسیننەكراو ئاشكراكرا

توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەفریقای باشوور کاریگەرییەکانی ئۆمیکرۆن لەسەر ئەو کەسانە ‏دەخاتەڕوو کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، بەراورد بە كاریگەریی گۆڕاوەكانی دیكە، ‏ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانەی تووشی ئۆمیکرۆن دەبن و هیچ ڤاکسینێکیان وەرنەگرتووە ‏کەمتر تووشی نیشانە قورسەکانی کۆرۆنا و چوونە نەخۆشخانە دەبن بەراورد بە ‏گۆڕاوەکانی دیکەی کۆرۆنا.‏

توێژینەوەکە، کە پەیمانگای نیشتمانی بۆ نەخۆشییە کوشندەکان ئەنجامیداوە، ‏بەراوردیکردووە لەنێوان 11 هەزار و 600 نەخۆش لە سێ شەپۆلی یەکەمی ڤایرۆسەکە، ‏لەگەڵ پێنج هەزار و 100 تووشبووی ئۆمیکرۆندا.‏

ئەنجامەکان دەریانخستووە، کەسی تووشبوو بە ئۆمیکرۆن کەمتر نیشانە مەترسیدارەکانی ‏تێدا دەردەکەوێت، ڕێژەی مردنیش بەهۆیەوە کەمترە بەراورد بە سەرجەم گۆڕاوەکانی ‏پێشوو.‏

پێشتر ڕۆژی چوارشەممە تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕیوەبەری گشتیی تەندروستیی جیهانی، ‏هۆشداریدا لەوەی بڵاوبوونەوەی خێرا و بەرفراوانی ئۆمیکرۆن بەجۆرێکە پێشتر ‏لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەو ئاستە تۆمارنەکراوە، ئەمەش گۆڕاوەکە لە ‏ڕیزبەندیی ڤایرۆسە مەترسیدارەکاندا دەهێڵێتەوە، هەرچەندە نیشانە مەترسیدارەکانی ‏کەمتربن.‏

بابەتی پێشتر

كۆریای باكوور دوو مووشەكی بالیستی هەڵدا

بابەتی دواتر

دوو یانەی دیكەی شەوانە لە هەولێر داخران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share