ژن و پیاوێکی مەریوانی لەڕێگای گەیشتن بە ئەوروپا لە ڕوبارێکدا خنکان

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوێنێ پێنجشەممە لەکاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا، ژن و پیاوێکی خەڵکی شاری مەریوان، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خنکاون.

زانیارییەکان بەو شێوازەن کە، “جەلیل ڕەوانگەردی تەمەن 34 ساڵ و سومەیە جامخانەی تەمەن 28 ساڵ” لە نزیک دورگەی سیریسی لە یۆنان خنکاون، ئەوەش دوای ئەوەی هەوڵیاندابوو، ئەو ڕێگایە بۆ گەیشتن بە ئەوروپا تاقیبکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکان کە کەسوکاری ئەو ژن و پیاوە بە ڕێکخراوەکانیانداوە، هۆکاری خنکانەکەیان ئەوە بووە، کە شارەزای جوگرافیای ناوچەکە نەبوون و ژنەکە لەسەرەتادا کەوتووەتە ناو ئاوی ڕووبارێک، پاشان هاوسەرەکەشی لەهەوڵی ڕزگارکردنیدا خنکاوە.

جەلیل و سومەیە، لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو، شاری مەریوانیان بەرەو تورکیا بەجێهێشتووە و لەو نزیکانەش لە تورکیاوە بەرەو یۆنان ڕۆشتوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر: ئەو ئۆتۆمبێلەمان دۆزییەوە کە موشەکەکانی ئاڕاستەی هەولێر کردبوو

دژەتیرۆری كوردستان ڕایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلەیان دۆزیوەتەوە کە موشەکەکانی ئاڕاستەی هەولێر کردبوو. لە ڕاگەیەندراوێكدا دەزگای دژەتیرۆری كوردستان ئاشكرایكرد، “دەزگا…
Total
0
Share