ڕوسیا: ئەمریكا سازشناكات و خۆرئاوا دەیەوێت جیهان پاوانبكات

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، ڕاوێژەكانیان لەگەڵ ئەمریكا و ناتۆ لەبارەی گەرەنتییە ئەمنییەكان بەپێی پێشبینیی مۆسكۆ بوون، ئەوان نەرمی نانوێنن و سازشناكەن، سەلماندیان هەوڵی پاوانكردنی جیهان دەدەن.

ڕوسیا داوا لە ئەمریكا و وڵاتانی تری خۆرئاوا دەكات، گەرەنتی پێبدەن بەوەی بڵاوكردنەوەی هێزی ناتۆ لە خۆرهەڵاتی ئۆكرانیا، هەڕەشە نییە بۆسەر ڕوسیا و ئەو هێزانە زیاتر بەرەو سنووری ڕوسیا ناكشێن، لە بەرامبەردا خۆرئاوا داوا لە ڕوسیا دەكات هێزی زیاتر ڕەوانەی سنووری ئۆكرانیا نەكات و جەنگ لەگەڵ ئەو وڵاتەدا هەڵنەگیرسێنێت.

ئەو دوو داواكارییە، سەریانكێشا بۆ زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەنێوان ڕوسیا و ئەمریكادا و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو شاندی ڕوسی و ئەمریكی، لە جنێڤی سویسرا كۆبوونەوە، تاوتوێی پێشنیازەكانی ڕوسیایان كرد كە داوای گەرەنتی لە خۆرئاوا كردبوو.

لەبارەی ناوەڕۆكی ئەو كۆبوونەوانەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، “ڕاوێژەكانمان لەگەڵ ئەمریكا و هاوپەیمانیی ناتۆ لەبارەی گەرەنتییە ئەمنییەكان بەپێی پێشبینییەكانی ئێمە بوون، ئەوان هیچ نەرمییەكیان نەنواند و سازشیان نەكرد، بەتایبەت لەو بەشەی كە ڕوسیا داوایكردووە هێزەكانی ناتۆ زیاتر بڵاونەبنەوە”.

وتیشی، خۆرئاوا سەلماندی هەوڵی پاوانكردنی جیهان دەدات.

جیاواز لەم لایەنە، وەزیرەكەی ڕوسیا بە گەشبینییەوە دەڕوانێتە ئەوەی ئەمریكا تاوتوێی داواكارییەكانیان بكات (بەو واتایەی لێیانتێبگات و وەڵامیان بداتەوە) و وتی، “هاوبەشانمان لە خۆرئاوا هەڵوێستی خۆیان بەشێوەیەكی پیشەگەرانە خستەڕوو، ئەوەش ئومێدی ئەوەمان پێدەبەخشێت كە ئەمریكا لە داهاتوودا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكان تاوتوێبكات و وەڵاممان بداتەوە”.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. مامۆستایانی سنە پشتگیریی زارا موحەمەدی دەکەن

بابەتی دواتر

وێنە.. لە باشماخ جگەری بەستوو لەناو باری باینجاندا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماكرۆن ناوی پارتەكەی گۆڕی

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆك كۆماری فەرەنسا ناوی پارتەكەی لە”كۆماری بەرەو پێش”ەوە بۆ “سەدەی هەستانەوە”گۆڕی. دوای شەش ساڵ لەدامەزراندنی پارتی…
زیاتر ببینە

بورجی ئیڤڵ چۆڵكرا

بەهۆی بوونی مەترسی ئەمنی هێزە ئەمنییەکانی فەرەنسا بورجی ئیڤڵیان بەڕووی گەشتیاراندا داخست. میدیا ناوخۆییەکانی فەرەنسا بڵاویانکردووەتەوە، “ئەمڕۆ دوای…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

جارێکی دیکە لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە، هەر بەرمیلێک 20 سەنت لە بەهاکەی چووە سەرەوە. ئەمڕۆ…
Total
0
Share