سەرۆککۆماری عێراق یاسای هەڵبژاردنەکانی واژوو کرد و ڕایگەیاند، یاسای هەڵبژاردنەکانی پەسەند کردووە و هیوادارە هەڵبژاردن دوربێت لە ساختەکاری و دزینی دەنگی خەڵکی.
بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ 5ی تشرینی دووەم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “بەپێی ئەرکی دەستووریم یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقم په‌سه‌ند کرد. ئەوەش بە هیوای سازدانی هه‌ڵبژاردنی پاک و بێگەرد و دور له‌ساخته‌کاری و دزینی ده‌نگی ره‌وای خه‌ڵک”.
بەرهەم ساڵح، لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە، “کۆمەڵێک رەخنە و تێبینی لەسەر ئەم یاسایه هەن و بێگومان دڵخوازی هەمووان نییە، به‌ڵام سه‌ره‌تایه‌کی گرنگە بۆ چاکسازی و گۆڕانکاری و ده‌سته‌به‌رکردنی به‌شداری راستگۆیانه‌ی خه‌ڵک له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا”.
سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێستاش دوای په‌سه‌ندکردنی ئه‌م یاسایە، دەزگا پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت دەبێ پێویستییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد فەراهەم بکەن، لەوانەش تۆماری بایۆمەتری، و دەستبەرکردنی هاوکاری و هەماهەنگی کاریگەر لە نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن بۆ چاودێری و سەرپەرشتی کردنی پرۆسەی هەڵبژاردن و رێگرتن لە یاریکردن بە دەنگی خەڵک”.
لەسەر پرۆسەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بەرهەم ساڵح ڕایگەیاندووە، “پێویستە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چاودێرانی ھەڵبژاردن و کۆی کۆمەڵگەش بەگشتی چالاک و وشیار بن بۆ ئەوەی لە قۆناغی داهاتوودا رێگه‌نه‌ده‌ن ده‌نگی راسته‌قینه‌ی هاووڵاتیان بدزرێت”.
لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاندووە، “هه‌ر حکومه‌تێک ئەگه‌ر به‌رئه‌نجامی راسته‌قینه ئیرادەی خەڵک نەبێت سەرکەوتوو نابێت، ھەر گەلێکیش حکومەت و دەسەڵاتداران بەنوێنەری راستەقینەی خۆی نەزانێ، ئەمڕۆ بێت یان سبەی رێگایەکی تر دەدۆزێتەوە بۆ سەندنەوەی مافی زەوتکراوی. بۆیە رێگای راست بۆ گەل و حکومەتیش ئەوەیە رێ له دزینی ده‌نگی خه‌ڵک بگیرێ و متمانە بگەڕێنەوە بۆ سیاسەت. هیوادارم به‌م یاسایه بتوانین بەشێک لە ئه‌م ئه‌رکه نیشتمانییه پیرۆزە جێبه‌جێ بکه‌ین”.