كۆمسیۆن: هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجامدەدرێت

كۆمسیۆن دوا ئامادەكارییەكان لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان رادەگەیەنێت و دەشڵێت، پرۆسەكە لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

حەسەن سەلمان، راوێژكاری یاسایی لە راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند، پاش وەرگرتنی لیستی كاندیدان، وردبینی لە لیستەكاندا دەكرێت، هەروەها گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بە هەڵسەنگاندنی كاندیداندا دەكرێت، لەوانە وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا، پەروەردە، ناوخۆ و بەرگری، بەتایبەت ئەگەر كاندید كارمەندی یەكێك لە دوایین دوو وەزارەت بێت.

وتیشی، “هەروەها رەوانەی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری دەكرێن، پاشان سەرجەم ناوەكان پوختە دەكرێن و بەرزدەكرێنەوە بۆ ئەنجومەنی كۆمسیاران، دواتریش تیروپشك بۆ ناوەكان دەكرێت بەمەبەستی بەدەستهێنانی ژمارە بۆ هەریەكێكیان”.

سەبارەت بە هەر ئەگەرێكیش لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردن راوێژكارەكەی كۆمسیۆن باسی لەوەكرد، پرسی دواخستنی وادەی هەڵبژاردن لە دەسەڵاتی فەرمانی دیوانیی دەوڵەت و سیاسەتەكانیدایە، كۆمسیۆن لایەنی راسپێردراوی هونەرییە بۆ بەڕێوەبەردنی پرۆسەی هەڵبژاردن و ئەوەی روونە ئەوەیە كە هەڵبژاردن لە وادەی خۆی ئەنجامدەدەرێت و ئامادەكارییەكان بەردەوامن.

بڕیارە لە 18ی كانونی یەكەمی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق، جگە لە شارەكانی هەرێم، ئەنجامبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی راگەیاند

ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی راگەیاند. بەگوێرەی…
زیاتر ببینە

نووسینگەی سودانی راگەیەندراوێكی لەبارەی دیداری بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوكردەوە

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێكی سەبارەت بە دیداری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك…
Total
0
Share