پۆلیسی هەولێر: 102 پیاو و 77 ژن لە كۆمەڵگە گەشتیارییەكە دەستگیركراون

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەو هەڵمەتەدا كە شەوی ڕابردوو بۆسەر كۆمەڵگەیەكی گەشتیاری بەهۆی كاری بەدەر لە ئادابی گشتی ئەنجامیانداوە 180 كەس دەستگیركراون و دەستیش بەسەر کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و کەرەستەی قەدەغەکراودا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، لە چێوەی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگای هەولێر بۆ ڕێکخستنی یانەکانی شەوانە، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی تەواو بە بوونی شوێنێک لەناو شاری هەولێر کەوا چەندین کاری نایاسایی و دوور لە ڕێنماییەکان و بەدەر لە ئادابی گشتی و پێچەوانەی یاسا و ڕێساکانی تێدا ئەنجام دەدرێت، هەڵمەتێكیان ئەنجامداوە.

دەشڵێت، هێزەکانی پۆلیسی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دوێنێ درەنگانی شەو تاکو بەرەبەیان لەو شوێنە (102) پیاو و (77) ئافرەت و خاوەنی شوێنەکەیان دەستگیركردووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە هەر لەو هەڵمەتەدا دەست بەسەر بڕێکی زۆر کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و کەرەستەی قەدەغەکراو و جۆرەها حەبدا گیراوە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کرایەوە و لەئێستادا بەپێی بڕیاری دادوەر ڕاگیراون. بەڵێنی بەردەوامی هەڵمەتی لەو جۆرەش دەدات.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر بۆ تۆڕی میدیایی ئێستای ‏ئاشكراكرد، “ڕووداوەکە لە یەکێک لە یانە شەوانەکانی هەولێر ڕوویداوە، کە ماوەی ‏هەشت ساڵە هەیە و پێشتر جارێکی دیکە لەسەر هەمان کار سزادراوە”.‏

بەپێی سەرچاوەکەی پۆلیس، ‏”ئەوانەی دەستگیرکراون تۆمەتبارن بە لەشفرۆشی”.

دەستگیرکراوەکان خەڵکی هەرێمی كوردستان، عێراق، سوریا و ئێران، زۆرینەشیان ‏گەشتیار بوون، بەشیك لە پیاوەكان ژنەکانیان لەگەڵ خۆیاندا هێناوە.‏

بابەتی پێشتر

وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەبارەی سستی لە دابەشكردنی مووچە دەدوێت

بابەتی دواتر

پەروەردەی كەركوك لەسەر لێدان و ئەزیەتدانی خوێندكارێك لیژنەی لێكۆڵینەوە پێكدەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی مامۆستایانە
یەکێتیی مامۆستایان: تاکە ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی مامۆستایان داخستنی قوتابخانەکانە

ڕێکخراوی یونسکۆی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان دیاریکردووە، لە جیهاندا…
Total
0
Share