ئیسرائیل: ئێران هەوڵیداوە كچانی ئیسرائیلی بكات بە سیخوڕ

ئیسرائیل دەڵێت، ئێران هەوڵیداوە كچانی ئیسرائیلی بكات بە سیخوڕی خۆی، بەڵام شكست بە هەوڵەكەی هێنراوە.

بەپێی میدیای ئیسرائیلی، دەزگای ئاسایشی گشتیی ئیسرائیل (شاباك) ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاندووە، “ئێران هەوڵیداوە چوار كچ و ژنی ئیسرائیلی بكات بە سیخوڕ، ئەو ژن و كچە ئیسرائیلییانە لەدایكبووی ئێرانن و فارسیزانن، پەیوەندییان لەگەڵ كەسێكدا هەبووە كە ئەندامی هەواڵگریی ئێران (ئیتڵاعات)ـە و خۆی وەك جوو ناساندووە و لەناو ئیسرائیلەوە سیخوڕی بۆ ئێران كردووە”.

شاباك دەڵێت، ئەو ژن و كچانە تۆمەتبارن بە وێنەگرتنی باڵیۆزخانەكانی ئیسرائیل و چاودێریكردنی گەورە بەرپرسانی دامەزراوەی ئاسایش و بەرگریی ئیسرائیل و خۆنزیككردنەوە لە ژنە پەرلەمانتارێكی ئیسرائیل.

كەسێكی تر كە هاوسەری یەكێك لەو ژنانەیە، تۆمەتبارە بەوەی لە ڕاپەڕاندنی كاری سیخوڕیكردن بۆ ئێران هاوكار و یارمەتیدەر بووە، وەك میدیای ئیسرائیلی لە زاری دەزگای ئاسایشی گشتیی ئەو وڵاتەوە بڵاویكردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێکخراوەکانی هاریکاری: ئەوەی ئەفغانستان بۆ دەرچوون لە قەیرانی دارایی پێویستییەتی خۆراک نییە

لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور هۆشداریی توند لەبارەی قەیرانی هەژاری و برسێتی لە ئەفغانستان دەدات و ڕایگەیاندووە، ئەوەی ئێستا…
Total
0
Share