لە کۆمەڵگەیەکی گەشتیاریدا بوون.. لە هەولێر 100 كەس بە تۆمەتی لەشفرۆشی ‏دەستگیركران

شەوی ڕابردوو، پۆلیسی هەولێر لە یەکێک لە کۆمەڵگە گەشتیارییەکانی ئەو شارە، ‏بەتۆمەتی لەشفرۆشی، 100 کەسی دەستگیركردووە، زیاتر لە 70 كەسیان ژن بوون و ‏‏”كاری لەشفرۆشییان كردووە”.‏

سەرچاوەیەکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر بۆ تۆڕی میدیایی ئێستای ‏ئاشكراكرد، “ڕووداوەکە لە یەکێک لە یانە شەوانەکانی هەولێر ڕوویداوە، کە ماوەی ‏هەشت ساڵە هەیە و پێشتر جارێکی دیکە لەسەر هەمان کار سزادراوە”.‏

بەپێی  سەرچاوەکەی پۆلیس، کاتژمێر 11:00ی شەوی ڕابردوو مەفرەزەیەکی پۆلیس ‏هەڵیکوتاوەتە سەر یەکێک لە یانە شەوانەکانی کۆمەڵگەیەكی گەشتیاری لە هەولێر، 100 ‏کەسیان دەستگیرکردووە، کە زیاتر لە 70 کەسیان ژن بوون.‏

‏”ئەوانەی دەستگیرکراون تۆمەتبارن بە لەشفرۆشی”، وەك ئەوەی پۆلیسی هەولێر دەیڵێت. ‏

دەستگیرکراوەکان خەڵکی هەرێمی كوردستان، عێراق، سوریا و ئێران، زۆرینەشیان ‏گەشتیار بوون، بەشیك لە پیاوەكان ژنەکانیان لەگەڵ خۆیاندا هێناوە.‏

پۆلیس دەشڵێت، بەشێک لە دەستگیركراوەكان سەر بە یانەکە خۆی بوون.‏

پۆلیسی هەولێر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە و تۆمەتبارەکان ‏دەستبەسەرن.‏

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: 90%ی خەڵکی سوریا لە هەژاریدا دەژین

بابەتی دواتر

ئۆمیکرۆن دەوامی لە بەغداد كردە نیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share