نەتەوە یەکگرتووەکان: 90%ی خەڵکی سوریا لە هەژاریدا دەژین

لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دۆخی سوریا پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایش کرد و داوای درێژکردنەوەی هەناردەکردنی هاوکارییەکانی لەڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە کردبوو، ئەنجومەنی ئاسایش شەوی ڕابردوو بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەکەی دا.

بەپێی ڕاپۆرتی بڵاوکراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاماری مەترسیدار لەبارەی سوریا بڵاوکراونەتەوە و تێیدا هاتووە، 90%ی خەڵکی سوریا هەژارن و زیاتر لە 60%یان ڕووبەڕووی کێشە لە ئاسایشی خۆراکدا دەبنەوە، 7.78 ملیۆن کەس کێشەی دابینکردنی پزیشک و پێداویستیی پزیشکییان هەیە.

ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایانکردووە، لە کۆی 22 ملیۆن هاوڵاتیی سوری، نۆ ملیۆنیان لە دەرەوەی کۆنترۆڵی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی سوریادان، لەو ژمارەیە 5.6 ملیۆنیان پێویستییان بە هاوکاریی مرۆییە.

گۆتێرێش ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو ئامار و داتایانەی بەردەستیان پشتیانبەستووە بە ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، داتا و زانیارییەکانی ئاژانسە مرۆییەکان، لایەنە هاوبەشەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەو چاوپێکەوتنانەی لە سوریا ئەنجامدراون.

ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان باس لەوە دەکات زیانە ئابورییەکانی سوریا لە ماوەی جەنگدا زیاترن لە 442 ملیار دۆلار، بەشێکی زۆریشی دەگەڕێتەوە بۆ لەدەستدانی توانای بەرهەمهێنانی ناوخۆیی، کە دەکاتە 54%ی کۆی بەرهەمهێنان بە بەراورد بە ساڵی 2010.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، زیاتر 90%ی خێزانە سورییەکان پشت بەو پارانە دەبەستن کە لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆیان ڕەوانەدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوبنان یەكەم هەڵبژاردنی دوای تەقینەوەكەی بەیروت و هەرەسهێنانی دارایی ئەنجامدەدات

هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لوبنان بۆ هەڵبژاردنی 128 پەرلەمانتار دەستیپێكرد، یەكەم هەڵبژاردنی دوای ئەو هەرەسهێنانە ئابورییەی وڵاتەكەی گرتووەتەوە. بەیانی ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: ئەگەر گەرووی هورمزیش بکرێتەوە قورسە ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق بگاتەوە ئاستی پێشوو

ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکە، زیاتر لە %90ی هەناردەی نەوتی عێراق دابەزیوە، ئەوەشی ئێستا…
Total
0
Share