كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە، ئەمڕۆ بەگشتی لە ناوچە جیاجیاكان نمەباران دەبێت، بەڵام سبەینێ ئاستی دابارینەكە زیاتر دەبێت، سەرەتای هەفتەی داهاتووش شەپۆلێكی سەرما ڕوو لە هەرێم دەكات و پلەكانی گەرما زۆر نزمدەبنەوە.
كه‌شناسیی هه‌رێم، کەشى ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، ئاسمان نیمچه‌هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و کاریگەریى ئەو شەپۆلەى ڕووى لە ناوچەکە کردووە بەردەوامى دەبێت، نمەباران لە ناوچە جیاجیاكان دەبارێت.
ئه‌مڕۆ به‌رزترین پله‌كانى گه‌رما له هه‌ولێر 13 پله، سلێمانى 11 پله، دهۆك 12 پله، هه‌ڵه‌بجه 11 و له كه‌ركوكیش 13 پله ده‌بێت.
هه‌ر به‌پێی پێشبینییه‌كانى كه‌شناسی، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت و بارانبارین زیاتردەبێت، بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەکان دەبارێت و پله‌كانى گه‌رما نزمترده‌بنه‌وه.
بۆ سبەینێ به‌رزترین پله‌ى گه‌رما له هه‌ولێر 11 پله، سلێمانى 9 پله، دهۆك 9 پله، هه‌ڵه‌بجه 10 و له كه‌ركوكیش 12 پله ده‌بێت.
كه‌شناسیی هەرێم پێشبینیی ئه‌وه‌شیكردووه، کاریگەریى ئەو شەپۆلە بەردەوامیی هه‌بێت تا ڕۆژى دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، ڕۆژى شەممەی هەفتەی داهاتووش بارستە هەواییەکى ساردى “سێبیری” ڕوو لە ناوچەکە دەکات و پلەکانى گەرما زیاتر ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن.