چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی: له‌باره‌ى ڕووداوه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مان له‌ دادگاى فیدراڵی سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین

چێوەی هەماهەنگیی شیعەکان دەڵێت، کۆبوونەوەکەی شەوی 9ی ئەم مانگەی ئه‌نجومه‌نى ‏نوێنه‌ران و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ پێشێلکارییە، بۆیە لە دادگای ‏فیدراڵی سکاڵا تۆمار دەکەن.‏

شه‌وى ڕابردوو سه‌ركرده‌كانى چێوەی هەماهەنگیی شیعەکان لە ماڵی هومام حەمودی ‏کۆبوونەوە، به‌پێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەش، “ئەنجامه‌كانی یەکەم کۆبوونەوەی ‏ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هیچ بنەمایەکی یاسایی و دەستووریی نەبووە، بۆیە بۆ ‏چارەسەرکردنی ئەو گرفتە گەورانەی لە کۆبونەوەكه‌دا ڕوویاندا، لە دادگای فیدراڵی سکاڵا ‏تۆمار دەکەین”.‏

باسیان له‌وه‌شكردووه‌، “ڕێکاری پڕكردنه‌وه‌ى پۆستە دەستوورییەکان به‌و شێوه‌یه‌ ‏ڕاستنەبوو، بووەهۆی سەرەتای قەیرانێکی نوێ، کە ڕێگریی دەکات لە هەموو هەوڵێکی ‏حکومەت و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی هاوڵاتییان و ‏باشترکردنی ژیانیان”.‏

چێوەی هەماهەنگی دەشڵێت، “بونیادنانی دۆخێکی سیاسیی هاوسەنگ و ئارام بە پاراستنی ‏یەکێتیی ناوخۆیی، جێبەجێکردنی دەستوور و هەڵوێستی سیاسی دەبێت، ئەوەش وادەکات ‏لایەنەکان متمانە لەنێوانیادا هەبێت و ڕووبەڕووی ئەو مەترسییانە ببنەوە کە بۆ وڵات دێنە ‏پێش”.‏

جه‌ختیشیان كردووه‌ته‌وه‌، تائێستاش باوەڕیانوایە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەسەر پرسە ‏نیشتمانییەکان تاکە ڕێگایە بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکان”.‏

بابەتی پێشتر

واشنتن: پێویستمان بە خێراکردنی گفتوگۆکانی ڤیەننا هەیە

بابەتی دواتر

ناردنى 200 ملیاره‌كه‌ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى دارایی فیدراڵ وه‌ستاوه‌ ‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق: هەڵوێستی جێگیرمان لەبارەی پرسی فەلەستینەوە دووبارەدەكەینەوە

سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق لەسەر گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین راگەیەندراوێكی بڵاكردەوە و دەڵێت، هەڵوێستی جێگیرمان لەبارەی…
Total
0
Share