چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان هه‌نگاوه‌كانى داهاتوویان تاوتوێكرد

چێوەى هەماهەنگیى شیعەکان کۆبووه‌وه‌ و تاوتوێی هەنگاوەکانى داهاتوو و پێكهێنانى حكومه‌تیانكرد.

به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌مشه‌و سه‌ركرده‌كانى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان له‌ماڵی هومام حەمودى سەرکردە لەچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی كۆبوونه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنى کاردانەوەکانى یەکەم کۆبوونەوەى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هەنگاوەکانى داهاتووى چێوەى هەماهەنگیی بووە.

میدیا عێراقییه‌كان له‌زارى سەرچاوەیەکى ئاگاداره‌وه‌ ئه‌وه‌شیان گواستووه‌ته‌وه‌، پێشبینى ده‌كه‌ن چێوەى هەماهەنگى بژاردەى بایکۆتى پرۆسەى سیاسی یان ئۆپۆزسیۆن بوون ڕابگەیەنێت.

بابەتی پێشتر

کچێکی تری ئێزدی ڕزگارکرا

بابەتی دواتر

موقەدەمێکی زێرەڤانی لەسەر ڕەخنەگرتن بێسەروشوێنکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share